رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئیدانەی هێرشەکەی داگیرکەران بۆ سەر ئێران کرد کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجام درا و لە ئەنجامیدا ٤ سەرباز و مەدەنیێک شەهید بوون.
رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد، "کردەوەی شەڕانگێزی رژێمی ئیسرائیل پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان و هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکدەهێنێت."
هەروەها هاتووە، "هەروەها پێشێلکردنی سەروەری عێراق لەلایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە بە کەڵک وەرگرتن لە ئاسمانی عێراق بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران بە توندی شەرمەزار کرا."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دیکەی کە زیانیان پێگەشتووە مافی ئەوەیان هەیە کە سەروەری، یەکپارچەیی خاکەکەیان، ئەمنیەت و گەلەکەیان بپارێزن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە بەندەری ئەلخسیراسی وڵاتی ئیسپانیا لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر کەشتیێک کە لە ئێکوادۆرەوە دەهات دەست بە سەر ١٣ تەن ماددەی هۆشبەر لە جۆرەی کۆکائیندا گیرا.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە راگەیەندراوێک دەستنیشانی کرد کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکای داگیرکەریان خستووە خوارەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ١٠٢ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٣ هەزار و ٨١٩ کەسیش بریندار بوونەتەوە.