لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شاری کەتای بەلووچستانی پاکستان ٢٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ٤٦ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوێکی میدیاکانی پاکستان، لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شاری کەتای پایتەختی هەرێمی بەلووچستان لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ٤٦ کەسیش بریندار بوون.
محەمەد بەلووچ بەڕێوبەری گشتی ئاسایش لە راگەیەندراوێک بۆ میدیاکان باسی لەوە کرد، تەقینەوەکە کاتێک رووی داوە کە هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی بلێتی شەمەندەفەر کۆبوبوون.
بەرپرسەکە باسی لەوە کرد کە لە کاتی تەقینەوەکە زیاتر لە ١٠٠ کەس لەوێ کۆبوبوون.
دوای رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس، ئاسایش و فڕیاگوزاری تەرمی قوربانییەکان و بریندارەکانی گواستەوە نەخۆشخانە.
دەستنیشان کرا کە بەرپرسانی هاتوچۆی رێگای ئاسنی راسپێردراون تاکو گەشتەکانی شەمەندەفەر رابگرن.
لە تەواوی نەخۆشخانەکانی شارەکە باری لەناکاو راگەیەندراوە.
سەرفراز بوغتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی بەلووچستان ئیدانەی هێرشەکەی کرد و باسی لەوە کرد کە "ئەمە درێژپێدەری کردنە ئامانجی مرۆڤەکانی بێ تاوانە. ئامانجی تیرۆرستەکان مرۆڤەکانی بێ تاوان، کرێکاران، منداڵەکان و ئافرەتەکانن. ئەوانەی مرۆڤەکانی بێ تاوان دەکەن ئامانج شایەنی رەحم نین."
بوغتی لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە فەرمانی دەستپێکردنی لێپرسینەوە لەبارەی رووداوەکە داوە و پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەلووچستان دراوە.
بە پێی راگەیەندراوی ماڵپەڕی داون، سوپای رزگاریخوازی بەلووچستانی کە گروپێکی قەدەغەکراوی چەکدارە بەرپرسیارەتی هێرشەکەی بە ئەستۆ گرتووە.
پێشتر بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک و نیوە هاتوچۆی شەمەندەفەر لە نێوان کەتا و پەشاوەر راگیرابوو بەڵام لە راگەیەندرابوو کە لە ١١ی تشرینی یەکەم دووبارە دەستپێ دەکات.
هەفتەی رابردوو تەقینەوەیەک لە نزیکەی قوتابخانەیەکی کچان و نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی مەستونگی هەرێمی بەلووچستان رووی دابوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس گیانیان لە دەست دابوو کە ٥یان منداڵ بوون.
ساڵێکە لە وڵاتی پاکستان بە تایبەت لە هەرێمەکانی بەلووچستان و خەیبەر پەختونخوا ئەم جۆرە هێرشانە زیادیان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٥٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ٥٣٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە دوورگەی جاوای ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە بەیت لاهیا لە باکووری غەززە فەلەستینییەکان ناچاری کۆچ دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر زیاتر لە ٤ هەزار کەس شەهید بوون.