عاسم نابح وتەبێژی شارەوانی غەززە راگەیاند کە تەنها لە سەدا ٤٠ی ئاوارەکانی غەززەیی دەتوانن ئاو بە دەست بهێنن.
بەهۆی گەماڕۆی سوپای داگیرکەر لە باکووری کەناری غەززە کێشەی بە دەست هێنانی ئاو قوڵتر بووە.
زۆرێک لە خێزانەکانی شاری غەززە ڕۆژانە لە ململانێدان بۆ بەدەستهێنانی سەتڵێک ئاو، ئاوی خواردنەوەی سەلامەت و پاکیش بووەتە باشترین هیوایان، کە بەزەحمەت دەستیان دەکەوێت.
وتەبێژی شارەوانی غەززە، عاسم نابح لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکەیدا رایگەیاندووە، بڕی ئاوی گەیشتن بە هاووڵاتیان زۆر سنووردارە و هەموو پێداویستییەکانی ڕۆژانە دابین ناکات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە زیاتر لە سەدا ٧٥ی بیرە ئاوییەکانی شاری غەززە بە تەواوی یان بەشێکی زیانیان بەرکەوتووە و زیاتر لە ١٠٠ مەتر تۆڕەکانی ئاو زیانیان بەرکەوتووە کە ئەم دۆخە وایکردووە کە ئاو بۆ هەموو ناوچەیەک مەحاڵ بێت.
نابح دووپاتی کردەوە کە نەبوونی ئاوی پێویست دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشی بەتایبەتی نەخۆشیەکانی پێست.
شارەوانی غەززە لە ڕاپۆرتێکی پێشووتردا رایگەیاندبوو کە داگیرکاریی سەهیۆنییەکان نزیکەی ١٢٦ میکانیزمی خزمەتگوزاری ئاو و پاکوخاوێنی لەناوبردووە کە لەسەدا ٨٠ی میکانیزمەکانی شارەوانییەکە پێکدەهێنن، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە کۆکردنەوەی پاشماوە، پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و خزمەتگوزارییەکانی ئاوەوە هەیە.
شارەوانی غەززە داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بەپەلە بەشداری بکەن لە چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لە شارەکەدا بە زیادکردنی بڕی سووتەمەنی بۆ زیادکردنی کاتی کارکردنی بیرەکان و بە کارپێکردنی ئامێر و کەرەستەی قورس کە پێویستن بۆ پاراستنی ئاو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەسەن سەلامە فەرماندەی ئەسیر دۆخی خۆی و ئەسیرەکانی دیکە لە زیندانەکانی داگیرکەرانی "وەک مردن" وەسف کرد.
هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزۆر لە سوریا ئەنجام درا کە سەربازە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لەوێ جێگیرن.
هێزەکانی داگیرکەر دوێنێ شەو دەستی بە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم ٢٠ کەسی دەستبەسەر کرد.