بەرنامەی جیهانی خۆراک راگەیاند کە دۆخی بازارەکانی غەززە زۆر دەردناکە و بەهۆی گەماڕۆ و جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر فەلەستینییەکان نرخی خۆراک زۆر بەرز بووە.
لە راگەیەندراوی بەرنامەی جیهانی خۆراکدا هاتووە، "خواردنی تازە و هێلکە و گۆشت نزیکە لە بەردەست نەبن و نرخەکانیش ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە."
بەرنامەی جیهانی خۆراک داوای کرد کە رێگەیان پێبدرێت بگەنە ئەو فەلەستینیانەی کە زۆرترین پێویستیان پێیەتی و رایگەیاندووە "نەبوونی یارمەتی ژیان بۆ خانەوادەکان قورستر دەکات."
لەم دواییانەدا رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان داوە کە بەهۆی بەردەوامی جینۆساید و هێرشە سەربازییە هاوکاتەکان لە ٥ی تشرینی یەکەمەوە ٢٠٢٣ەوە بە فەرمی برسێتی لە باکووری کەرتی غەززە ڕادەگەیەنرێت.
دەستنیشان کرا کە گەمارۆ رێگری لە هاتنی خۆراک و ئاو و دەرمان بۆ ناوچەکە کردووە.
لە چەند هەفتەی رابردوودا قەیرانێکی راستەقینە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری کەناری غەززە دەستیپێکردووە، بەهۆی ئەوەی بازاڕەکان و ماڵی خێزانە فەلەستینییەکان ئارد و خۆراکە سەرەتاییەکان تەواوبوون.
خێزانەکان ناچارن ئاردی تێکچوو بەکاربهێنن و بەدوای بەدیلێکی ناتەندروستدا بگەڕێن بۆ خۆراک. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەرانی سەهیۆنی قاتیل بەردەوامە لە ئیلحاقکردن و وێرانکردنی قودسی داگیرکراو.
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، نیشتەجیێگای ڤۆزنێسێتنکا لە ناوچەی دۆنێتسکیان کۆتنرۆل کردووە.
لە ئەنجامی داڕمانی مەعدەنێک لە ویلایەتی گولستانی وڵاتی ئێران کەسێک گیانی لە دەست دا و ٢ کەسیش بریندار بوون.