وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، نیشتەجیێگای ڤۆزنێسێتنکا لە ناوچەی دۆنێتسکیان کۆتنرۆل کردووە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە سوپای رووسیا بەردەوامە لە بەرەوپێشەوەچوون و نیشتەجیێگای ڤۆزنێسێتنکا لە ناوچەی دۆنێتسکیان کۆتنرۆل کردووە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا هێرشیان بۆ سەر ژێرخانی ئاسمانی و دامەزراوەکانی وزەیی ئۆکراینایان لە ١٤٢ ناوچە ئەنجام داون.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا ٦٤٨ فڕۆکە، ٢٨٣ هەلیکۆپتەر، ٣٥ هەزار و ٧٨٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ٥٨٥ سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی، ١٩ هەزار و ٢٠٨ تانک و زرێپۆش، ١٤٨٨ سارۆخئاوێژ، ١٧ هەزار و ٨٤٥ ئۆبوس و تۆپی هاوان و ٢٨ هەزار و ٢٦١ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکراینایان لە ناو بردوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
روانگەی ئەورووپا و دەریای ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ (یۆرۆ مێد) کۆمەڵکوژییەکی نوێی ئاشکرا کرد کە تیایدا هێزەکانی داگیرکەر دەیان فەلەستینییان شەهید کرد کە چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون لە ناوچەی گۆڕەپانی سودانییە، لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی قاتیل بەردەوامە لە ئیلحاقکردن و وێرانکردنی قودسی داگیرکراو.
لە ئەنجامی داڕمانی مەعدەنێک لە ویلایەتی گولستانی وڵاتی ئێران کەسێک گیانی لە دەست دا و ٢ کەسیش بریندار بوون.