روانگەی ئەورووپا و دەریای ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ (یۆرۆ مێد) کۆمەڵکوژییەکی نوێی ئاشکرا کرد کە تیایدا هێزەکانی داگیرکەر دەیان فەلەستینییان شەهید کرد کە چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون لە ناوچەی گۆڕەپانی سودانییە، لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە.
بە پێی ڕاپۆرتی شایەتحاڵانی یورۆ مێد، سوپای داگیرکەر دوێنێ (١٣ی تشرینی دووەم) لەسەر رێگای دەریایی لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە بە تەقەی ڕاستەوخۆی تۆپ و گولڵە هێرشی کردە سەر دەیان مەدەنی فەلەستینی کە چاوەڕێی بارهەڵگرەکانی یارمەتی مرۆیی بوون.
کاتێک خەڵکی سڤیل هەوڵیان دا لە ماڵێکی نزیکدا خۆیان بپارێزن ئەمجارە داگیرکەران ماڵەکەیان بۆردومان کرد و وێرانیان کرد. لە هێرشەکەدا خەڵکێکی زۆر کە هێشتا ژمارەیان دیار نییە، شەهید و بریندار بوون و هەندێک کەسیش لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
راگەیەندرا کە ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی کە تووشی ئەو کۆمەڵکوژییە بوون، کەسانێک بوون کە بەهۆی ڕێگری لە هاتنی یارمەتی و خۆراک لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە بۆ شاری غەززە و بەشی باکووری بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، تووشی قەیرانی برسێتی بوون و بۆ کڕینی ئارد هاتبوونە ناوچەکە .
روانگە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای بانگەوازی هاوکاری لەلایەن خەڵکی ناو خانووە ڕووخاوەکەوە، تیمەکان نەیانتوانیوە بگەنە شوێنەکە.
لە کاتێکدا زانیارییە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە لە کۆی نزیکەی ٢٠٠ کەس ٧٠ کەسیان لەم هێرشەدا شەهید بوون، بەڵام هێشتا خەڵکێکی زۆر لە ژێر داروپەردوودان.
روانگەی ئەوروپی-دەریای ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای دەستێوەردانی بەپەلەی کرد بۆ دڵنیابوون لەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاری دەتوانن بە سەلامەتی بگەنە ناوچەکە و بریندارەکان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕەنگە ڕزگاربووان هەبن.
سوپای داگیرکەر بۆ ٤١مین ڕۆژ هێرش و گەمارۆی توندی بەسەر باکووری غەززەدا سەپاندووە و دۆخی ئەوێی کردە کارەسات. لەو ماوەیەدا سوپای داگیرکەر سەدان ماڵی وێران کرد و هەزاران کەسی کوشت و بریندار کرد و دەیان هەزار کەسی ناچار کرد ناوچەکە بەجێبهێڵن و درێژە بەو کارە دڕندەیانە دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەرانی سەهیۆنی قاتیل بەردەوامە لە ئیلحاقکردن و وێرانکردنی قودسی داگیرکراو.
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، نیشتەجیێگای ڤۆزنێسێتنکا لە ناوچەی دۆنێتسکیان کۆتنرۆل کردووە.
لە ئەنجامی داڕمانی مەعدەنێک لە ویلایەتی گولستانی وڵاتی ئێران کەسێک گیانی لە دەست دا و ٢ کەسیش بریندار بوون.