دامەزراوی گشتی کاروباری مەدەنییەکان، ئەنجومەنی کاروباری ئەسیران و ئازادکراوەکان و یانەی ئەسیرانی فەلەستین راگەیاند کە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢ ئەسیر شەهید بوون.
دەستنیشان کرا، ئەسیرەکان سەمیح سلێمان محەمەد عولەیوی تەمەن ٦١ ساڵە خەلکی نابلوس و ئەوەر شەعبان محەمەد تەمەن ٤٤ ساڵە خەلکی غەززە شەهید بوون.
ئەنجومەنی کاروباری ئەسیران و ئازادکراوەکان و یانەی ئەسیرانی فەلەستین لە راگەیەندراوێکی هاوبەش باسی لەوە کرد کە عولەیوی لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ شەش ڕۆژ دوای گواستنەوە لە بۆ نەخۆشخانەی ئاساف هارۆفە شەهید بووە.
رێکخراوەکان رایانگەیاندووە، عولەیو لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ئەسیر بووە و لەکاتی سەردانی پارێزەری شاندی کاروباری ئەسیر و ئازادکراوان لە گرتووخانەی نەقەب لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤، بەهۆی وەرەمێکی بێهۆشکەرەوە کێشەی تەندروستی هەبووە ساڵانێک لەمەوبەر لە ڕیخۆڵەکانیدا بوو و ئەم کێشانە پێش دەستگیرکردنی بەردەوام بوون.
راگەیەندراوە کە ئەنوەر ئیسلیم خەڵکی غەززە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ەوە ئەسیر بووە و بە وتەی بنەماڵەکەی پێش ئەوەی بە ئەسیری بگیرێت هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری زاراگۆزای وڵاتی ئیسپانیا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە خانووی بەساڵچووان ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٧٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٤٩٠ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند کە خۆکوژی لە نێوان سوپای وڵاتدا زیادی کردووە و ئەمەش نیشان دەدات کە پێنتاکۆن لە کۆنترۆلکردنی خۆکوژی لە نێوان هێزەکانی سەربازی یان کەمکردنەوەکەی ناکام ماوە.