لە وڵاتی ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی داخستنی کانێکی نایاسایی لە لایەن پۆلیس هەزاران کانگەر لە ناو مەعدەنە بێ ئاو و خواردن گیریان خوارد.
هەزاران کانگەر کە بۆ هەڵکەندن چوونە ناو کانگای ستیلفۆنتاین لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، لە کانەکەدا گیریان خوراد.
وتەبێژی پۆلیسی ئەفریقای باشوور، عەمید ئەتلێندا ماتی رایگەیاند، ١١٧٣ کانگەری نایاسایی کە لە کانێکی زێڕینی جێهێڵراو لە ناوچەی ستیلفۆنتاین لە پارێزگای باکووری ڕۆژئاوا کاردەکەن، سەریان هەڵداوە و خۆیان ڕادەستی پۆلیس کردووە.
ماتی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەزاران کانگەری نایاسایی کە وا بیردەکرێتەوە هێشتا لە کانەکەدا بن، بەرەنگاری تەسلیمبوون بە پۆلیس بوون و سەرەڕای پچڕانی ئاو و خۆراک، ڕەتیانکردەوە بێنە سەر ڕووی زەوی.
ماتی ئاماژەی بەوەدا کە پۆلیس هەوڵی چڕ و پڕی داوە بۆ ئەوەی کانگەرە نایاساییەکان ڕازی بکەن بێنە سەر رووی زەوی و خۆیان رادەست بکەن و وتی، "لەگەڵ وەزارەتی مین و وزە کۆبووینەوە، پێیان راگەیاندین کە کانەکە مەترسیدارە. هیچ ئەفسەر و سەرباز و بەرپرسێکی حکومی نییە بچێتە خوارەوە."
سەبارەت بە بڕینی ئاو و خۆراک بۆ کانگەرە نایاساییەکان، ماتی وتی "ئێمە لە پشت ئەو ستراتیژەی بەکارهێنراوەوە وەستاوین. ناتوانین بەردەوام بین لە خۆراکدان بە تاوانکارەکان بە دابینکردنی خۆراک و پێداویستییەکان بۆ ئەوەی ڕێگە بدەین تاوان لە ژێر زەویدا گەشە بکات. ئەوە شوێنی تاوانە."
ماتی ئاماژەی بەوەدا کە هیچ دانوستانێک لەگەڵ کانگەرە نایاساییەکان ناکرێت و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کەسانە کەسانی مەترسیدارن کە جگە لە کانگاکردنی نایاسایی بەشداریان لە تاوانەکانی دیکەش کردوون.
خومبودزۆ نتشاڤێنی وەزیری کاروباری سەرۆکایەتی کۆماری وڵات رایگەیاند، هاوکاری ئاو و خۆراک بۆ ئەو کەسانە نادرێت کە لە کانەکەدان و وتی، "بە دوکەڵ دەریان دەکەین. دەچنە دەرەوە. نابێت هاوکاری تاوانباران بکرێت."
سیاسەتی حکومەتی ئەفریقای باشوور بۆ بەرەنگاربوونەوەی کانگەرە نایاساییەکان کە بە "داخستنی کونەکە" ناودەبرێت کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە.
کانە جێهێڵراوەکان لە کۆماری ئەفریقای باشوور کە دەوڵەمەندن بە کانەکانی زێڕ و ئەڵماس، زۆرجار شوێنی چالاکییەکانی کانگەرە نایاساییەکانن کە بە ناوی "زامە زاما" ناودەبرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٤٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٥٨٠ کەس.
لە ئەنجامی رووداوەکەی پێکدادانی فڕۆکە و هەلیکۆپتێر لە ئەمریکا تەرمی زیاتر لە ٣٠ کەس دۆزرایەوە.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، وێنەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی ئەربیل یەهود و گادی مۆزەس پێش ئەوەی رادەستی لایەنی داگیرکەر بکرێنەوە، بڵاوکردەوە.
لە ویلایەتی غوری وڵاتی ئەفغانستان تاقیگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوبرا.