لە شاری جانسی باکووری هیندستان لە نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون ئاگر دەرکەوت و لانیکەم ١٠ منداڵ گیانیان لە دەست دا و ١٦ منداڵیش بریندار بوون.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکەی چاودێری چڕی تازەلەدایکبووان (NICU) لە کۆلێژی پزیشکی مەهارانی لاکسمی بای لە شاری جانسی لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش کە یەکێکە لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی ناوچەی بوندێلخانی هیندستان، لانیکەم ١٠ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ١٦ منداڵیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان لە یەکەی چاودێری ٥٤ منداڵ هەبوون کە تەمەنیان لە نێوان ١ ڕۆژ تاوەکو ٣٠ ڕۆژ بوون.
ئەڤیناش کومار دادوەری قەزاکە مردنی ١٠ کۆرپەی پشتڕاستکردەوە و باسی لەوە کرد کە ١٦ منداڵ بەهۆی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون و وتی، "دۆخەکە زۆر دڵتەزێنە، لە کاتێکدا زۆرێک لە منداڵەکان رزگار کراون، ژمارەی گیان لەدەستدانەکان دڵتەزێنە."
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، کارمەندانی نەخۆشخانە و پۆلیس لە تەواوی شەو بەردەوامبوون لە ئۆپڕاسیۆنەکانی رزگارکردن.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا رووی داوە و لێکۆلینەوە لەبارەی بوونی ئەگەری کەمتەرخەمی لە دەرکەوتنی ئاگرەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا ١١ هەزار ٧٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٧٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٦٠١ کەسیش بریندار بوون.
بەرخۆدانی عێراق بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆپڕاسیۆنێک بۆ سەر شاری ئوم رەشرەش (ئەیلات)ی داگیرکراو ئەنجام دەدات.