ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی داگیرکەر دەستلەکارکێشانەوەکەی راگەیاند.
ئیتامار بن گەڤیر و حیزبەکەی لە حکومەتی هاوپەیمانی بنیامین نەتانیاهۆ کێشایەوە.
بن گەڤیر چەند ڕۆژ پێشتر راگەیاندبوو، ئەگەر بەناو حکومەت رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس قبول بکات لە حکومەت دەکشێتەوە.
بن گڤیر ڕەخنەی لە رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر گرت و رێککەوتەنەکەی وەک "مەترسیدار" وەسف کرد. ناوبراو باسی لەوە کرد کە ئەم رێککەوتنە تەواوی سەرکەوتووەکانی شەڕی ١٥ مانگە دەسڕێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جیۆرا ئایلاند، بەناوی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی سەهیۆنی کە بە سەرچاوەی "پلانی ژەنەراڵەکان" سەبارەت بە گەمارۆی توندی باکووری غەززە و ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لەوێ دەزانرێت، رایگەیاند کە شەڕ کۆتایی هاتووە و حەماس ئامانجەکانی بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بەدەستهێنا."
لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەست لە کەناری غەززە و چوونە بواری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، وێنەی ئۆتۆمبێلە داگیرکەرەکان کە لە بۆسەی بەرخۆداندا لەناوچوون بینران.
هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر دوای ئۆپڕاسیۆنی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری و کەشتی هێرشکەری ئەمریکا لە دەریای سوور دەستی بە هێرشێکی نوێی ئاسمانی بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٩١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ٧٥٠ کەسیش بریندار بوون.