لە فلیپین بەهۆی زریانی مان-یی لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون و ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسیش چۆڵکران.
بەهۆی زریانی مان یی کە گەیشتە نزیک دوورگەی کاتاندوانێس لە ناوچەی بیکۆل لە فلیپین، لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون.
لە سەرانسەری وڵاتدا ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لە ماڵەکانیان چۆڵکراون.
زریانەکە زیانی ماددی و پچڕانی کارەبای لە زۆرێک لە ناوچەکان گەیاندووە. لە کاتێکدا بای بەهێز دارەکانی لە ڕەگەوە هەڵکێشا، سەقفی ماڵەکان هەڵفڕی.
بەهۆی زریانەکەوە ٢٦ فڕۆکەخانەی ناوخۆیی و ٢ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بۆ ماوەیەکی کاتی داخران و لانیکەم ٩٣ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشایەوە. راگەیەندرا کە زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکانی کەشتیوانیش راگیراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بانگێشتی پشتگری لە بەرخۆدانی جەنین و بەشداری لە چالاکییەکانی "ڕۆژی تۆڕەیی" کرد.
ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، رژێمی داگیرکەر هێشتا رێگری لە گواستنەوەی هاوکاری بۆ باکووری کەناری غەززە دەکات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٩٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٢٤٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە ١١ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.