بەرپرسانی انصارالله رایانگەیاند کە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ سعودیە بەدیهاتووە.
حوسێن ئەلعەزیزی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیدارەی انصارالله لە یەمەن لە بەیاننامەکەیدا لەسەر هەژماری ئێکس رایگەیاند، "سەنعا و ریاز هەنگاوێکی گرنگیان بەرەو ئاشتی ناوە. ئەوان ئیرادەی هاودەنگی هاوبەش نیشان دەدەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بەرزە."
ئەلعەزی وتی کە ڕێگە نادەن هیچ لایەنێکی ناو هاوپەیمانی (سعوودیە) ڕێگری لەم ڕێگایە بکات و "هەروەها پێموایە گرنگە ئەمریکا دەستبەرداری ئەو هەڵوێستەی بێت کە ڕێگری لە ئاشتی دەکات."
شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سەر بە رژێمی سعوودیە و لایەنگرانی انصارالله لە یەمەن لە مانگی ئابی ٢٠١٤ەوە بەردەوامە.
ئەم شەڕە دوای ئەوەی لە مانگی ئازاری ٢٠١٥دا لە لایەن هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتیی سعوودیەوە هێرش کرایە سەر ئەو وڵاتە، هاتە ناو چالاکترین قۆناغی خۆیەوە.
لە نیسانی ٢٠٢٢ لایەنەکانی ململانێ توانیان لەسەر ئاگربەست ڕێکبکەون، کە لە ٢ی تشرینی یەکەم کۆتایی هات. لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٣دا گفتوگۆ لە نێوان شاندی انصار الله و نوێنەرانی سعوودیە لە ڕیاز بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەو لایەنانە "پێشکەوتنی دیاریکراو"یان بەدەستهێناوە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسە سەرەکییە مشتومڕاوییەکانی پەیوەست بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە یەمەن و دابینکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە کە لەلایەن انصارالله کۆنترۆڵ کراوە. وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ئەنجامی ئەم دیدارانە بە شێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاند.
لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤، بزووتنەوەی انصارالله بە شێوەیەکی تاکلایەنە ١١٣ زیندانی ئازاد کرد کە ئەندامی هێزەکانی رژێمی یەمەنیشیان تێدابوو. لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لایەنەکانی شەڕەکە لە پایتەختی عومان دیارێکیان ئەنجام دا و لەو ماوەیەدا ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی محەمەد قەحتان، یەکێک لە سەرکردەکانی حزبی ئیسلامیی ئەلئیسلاحی یەمەن، لەبەرامبەر ٥٠ ئەندامی انصارالله کە لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە دەستگیرکرابوون دروست بوو.
لە ٢٢ی تەمووز حکومەتی رژیم لە یەمەن و انصارالله رێکەوتنێکیان واژۆ کرد کە مەرجی لابردنی یەکتری سنووردارکردنی بانکی تێدا بوو. هەروەها لایەنەکان رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە هێڵی ئاسمانی یەمەن بەردەوام بێت لە گەشتە ئاسمانییەکانی ڕۆژانە ٣ جار لە سەنعا بۆ ئوردن و دەستپێکردنی گەشتەکانی لە سەنعا بۆ میسر و هیندستان. بەرپرسانی یەمەن هەوڵەکانی سعودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییان بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنانە بەرز نرخاند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی بۆمبی لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٢ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر لوبنان ٤ کەس گیانیان لە دەست دا کە یەکێکیان سەرباز بوو و لانیکەم ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر نەخۆشخانە بریندار بوو.