رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١١ هەزار و ٨٠٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و قودس و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا لانیکەم ١٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
جەمعیەتی ئەسیرانی فەلەستینی لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد، رژێمی سەهیۆنی دوێنێ شەو هێرشی کردە سەر رامەلڵا، بەیت لەحم، قەلقیلیا، نابلوس و ئەلخەلیل.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ١٥ فەلەستینی دەستبەسەر کران کە یەکێکیان منداڵ بوو.
بە پێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی کاروباری ئەسیران و ئەسیرانی پێشوو و یانەی ئەسیرانی فەلەستینی، رژێمی سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە زیاتر لە ١١ هەزار و ٨٠٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بە شارۆچکەی خەیام لە باشووری لوبنان کرد و تەقەیان کردە سەر مەدەنییەکان.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٢٨٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٨٨٠ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، "قبوڵکردنی ڕێکەوتنی دوژمن لەگەڵ لوبنان بەبێ جێبەجێکردنی مەرجەکانی؛ بڕگەیەکی گرنگە لە شکاندنی وەهمەکانی نەتانیاهۆ لە گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زۆرەملێ و شکستهێنان یان داماڵینی چەک لە هێزەکانی بەرخۆدان."