هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بە شارۆچکەی خەیام لە باشووری لوبنان کرد و تەقەیان کردە سەر مەدەنییەکان.
سوپای داگیرکەر رایگەیاندووە کە تەقەی هۆشدارییان کردووەتە ئاسمان، بە بیانووی ئەوەی کە سەرنجی کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلیان داوە کە بەرەو ئەو ناوچانە دەڕۆن کە بە "ناوچە قەدەغەکراوەکان"ی لوبنان پێناسەی کردووە.
کاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەیانی رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەر دەستیپێ کرد. رێککەوتنەکە بووە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕ کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە. دوای ئاگربەست ژمارەیەکی زۆر لوبنانی دەستی بە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی باشوور کرد.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند کە رژێمی داگیرکەر لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا دەکشێتەوە و لەو قۆناغەدا سوپای لوبنان بۆ رێگری لە دووبارە دروستکردنی ژێرخانەی حزب الله لە سنوور لە ناوچەکە جێگر دەبێتەوە.
سوپای لوبنان راگەیاند کە لە سەر فەرمانی حکومەت بۆ جێگربوون لە باشووری وڵات هەنگاوەکانی پێویست هاوێشتووە. سوپا بانگێشتی هاوڵاتیان کرد کە تا کاتی کێشانەوەی هێزەکانی داگیرکەر لە گەڕانەوە بە گوند و قەزاکانی سنوور بەدیقەت بن.
وەزیری بەرگری لوبنان راگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانی سوپای لوبنان لە باشوور تا ١٠ هەزار زیاد دەکرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٢٨٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٨٨٠ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١١ هەزار و ٨٠٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کردووە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، "قبوڵکردنی ڕێکەوتنی دوژمن لەگەڵ لوبنان بەبێ جێبەجێکردنی مەرجەکانی؛ بڕگەیەکی گرنگە لە شکاندنی وەهمەکانی نەتانیاهۆ لە گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زۆرەملێ و شکستهێنان یان داماڵینی چەک لە هێزەکانی بەرخۆدان."