فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی لە شارۆچکەی سنووریی مەرکەبە لە باشووری لوبنان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر لە ٢هەمین ڕۆژی ئاگربەستی نێوان لوبنان و رژێمی سەهیۆنی ئاگربەستی پێشێل کرد.
هەروەها سوپای داگیرکەر دانی بەوەدانا کە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری لوبنان ئەنجام داوە و هێرشەکەی بە "تەقەیەکی ئاگادارکردنەوە" وەسف کرد.
میدیاکانی لوبنان باسیان لەوە کرد کە لەم هێرشەدا لانیکەم ٣ کەس بریندار بوون.
سەرەڕای ئەوەش، ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی لوبنان ئاماژەی بەوە کردووە کە تانکە داگیرکەرەکان هاوەنیان ئاراستەی ناوچە جیاوازەکانی باشووری لوبنان کردووە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئەمنی لە لوبنان راگەیاند کە تانکێکی رژێمی داگیرکەر دوو گولڵەی ئاراستەی شارۆچکەی مەرکەبە کردووە. راگەیەندرا کە لەم هێرشەدا لانیکەم ٢ کەس بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
روستەم عومەرۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، هۆڵەندا ٣ ئامێری هەڵدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی گەیاندە وڵاتەکەی.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس داوای کرد لە سبەینێ تا یەکشەممە لە هەموو جیهان خۆپیشاندان بۆ ڕاگرتنی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە بەڕێوە بچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٣٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٩٣٣ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی یەمەن هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر منداڵەکانی یەتیم و هەژار دابەش کرد.