حزب الله رایگەیاند کە ئەندامانی حزب الله بە خۆیان چاودێری کشانەوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە باشووری لوبنان دەکەن.
حزب الله-ی لوبنان دوای رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان سەهیۆنییەکانی داگیرکەر و لوبنان یەکەم راگەیەندراوەکەی بڵاو کردەوە.
لەو راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەندامانی حزب الله بە خۆیان بەدواداچوون بۆ کشانەوەی سەهیۆنیە داگیرکەرەکان لە باشووری لوبنان دەکەن و بۆ هەر هێرشێکی داگیرکەران بە تەواوی ئامادەن.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە شەڕڤانەکانی حزب الله لە دژی داگیرکەری سەرکەوت و ئامانجەکانیان پێدا و داگیرکارییان تێکشکاند.
"٤ هەزار و ٦٣٧ ئۆپڕاسیۆنمان لە دژی داگیرکەران ئەنجام داوە"
لە راگەیەندراوەکە باس لە بەرخۆدان لە دژی هێرشەکانی داگیرکەران بۆ سەر لوبنان کرا و دەست نیشان کرا کە لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە لە ماوەی ٤١٧ ڕۆژدا زیاتر لە ٤ هەزار و ٦٣٧ ئۆپڕاسیۆنی سەربازی لە دژی داگیرکەران ئەنجام دراوە، واتە ڕۆژانە ١١ ئۆپڕاسیۆن.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە ١٧ی ئەیلولەوە کە هێرشی بەرفراوانی داگیرکەران بۆ سەر لوبنان دەستیپێکردووە، ١٦٦٦ ئۆپڕاسیۆنی سەربازی جیاواز ئەنجام دراوە کە دەکاتە ڕۆژانە ٢٣ ئۆپڕاسیۆن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لەو ڕۆژەوە کە داگیرکەران لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە هێرشی زەمینییان بۆ سەر باشووری لوبنان راگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ١٣٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٢٥٠ کەسیش بریندار بوون. لەم چوارچێوەیەدا ٩ فڕۆکەی سیخوڕی بێ فڕۆکەوان لەناوچوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
روستەم عومەرۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، هۆڵەندا ٣ ئامێری هەڵدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی گەیاندە وڵاتەکەی.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس داوای کرد لە سبەینێ تا یەکشەممە لە هەموو جیهان خۆپیشاندان بۆ ڕاگرتنی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە بەڕێوە بچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٣٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٩٣٣ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی یەمەن هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر منداڵەکانی یەتیم و هەژار دابەش کرد.