بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس داوای کرد لە سبەینێ تا یەکشەممە لە هەموو جیهان خۆپیشاندان بۆ ڕاگرتنی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە بەڕێوە بچێت.
بە بڕیارێکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٧٨ەوە هەموو ساڵێک ٢٩ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی (حەماس) لە بەیاننامەی خۆیدا بە بۆنەی ٢٩ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین، رایگەیاند، "ئەو جینۆسایدەی رژێمی سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین لە غەززە بەڕێوە دەبات هێشتا بەردەوامە. ڕێپێوانەکانی هاودەنگی دەبێت لە هەموو شار و پایتەخت و گۆڕەپانەکاندا بەڕێوەبچێت بۆ وەستاندنی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە."
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانی خۆی لە کارکردنی جددی و کاریگەرانە بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی کە کەناری غەززە دەکەنە ئامانج، جێبەجێ بکات.
جگە لەوەش بانگێشتی فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و قودس و ئەو ناوچانەی لە ساڵی ١٩٤٨دا داگیرکرابوون کرا کە "هەموو جۆرە بەرخۆدان و چالاکیێک لە دژی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل پەرەپێبدەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
روستەم عومەرۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، هۆڵەندا ٣ ئامێری هەڵدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی گەیاندە وڵاتەکەی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٣٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٩٣٣ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی یەمەن هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر منداڵەکانی یەتیم و هەژار دابەش کرد.