روستەم عومەرۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، هۆڵەندا ٣ ئامێری هەڵدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی گەیاندە وڵاتەکەی.
روستەم عومەرۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، سوپای رووسیا هێرشی توندی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجام داوە و راگەیاند، بە بڕیاری حکومەتی هۆڵەندا ٣ شوێنی هەڵدانی سیستەمی پاتریۆت گەیەندراوەتە ئۆکرانیا.
عومەرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی گرنگە بۆ بەرگری ئۆکرانیا و وتی، "تەنها دەتوانین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان ئەم (هێرشەکانی رووسیا) بوەستێنین. پێویستمان بە بڕیاری بوێرانە هەیە بۆ پاراستنی گەلەکەمان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس داوای کرد لە سبەینێ تا یەکشەممە لە هەموو جیهان خۆپیشاندان بۆ ڕاگرتنی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە بەڕێوە بچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٣٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٩٣٣ کەسیش بریندار بوون.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی یەمەن هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر منداڵەکانی یەتیم و هەژار دابەش کرد.