دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی مەکەدۆنیا هاوکاری جڵوبەرگی زستانە دابەش دەکات

دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی مەکەدۆنیای باکوور هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر ژمارەیەکی زۆر منداڵی یەتیم و هەژار دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات لە ناوچەی سترومیکای وڵاتی مەکەدۆنیای باکوور هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر ژمارەیەکی زۆر منداڵ دابەش کرد.
بایرام ئیبراهیمۆڤ نوێنەری دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراوی وتی، "ئێمە وەک نوێنەرایەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە مەکەدۆنیا هاوکاری پێڵاو و پاڵتۆی زستانە بە سەر منداڵەکانی یەتیم و هەژار دابەش دەکەین. هاوکاری بە سەر نزیکەی ١٠٠ منداڵ دابەش دەکەین. ئێستا هەنێک لە منداڵەکانمان لێرەن و هەنێکیان دواتر دەچینە خانوویان. لێرەوە سوپاسگوزاری خێرخوازەکانی یەتیم ئەلی ئەوروپا دەکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆامری سوریا کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی لە ئازەربایجان بوو لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، کەرەستەی بیناسازی سەر بە کۆمەڵێک داگیرکەری جوولەکە توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی جەنین، لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ڕووبەرێکی زۆری زەوی فەلەستینییەکان بە بولدۆزەر لەناو برد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٨٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٨ هەزار و ٩٥ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و لانیکەم ١١ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.