ڕۆژنامەنووس مەیسەر سەڵاح بەهۆی ئەو برینانەی لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران لە باکووری کەناری غەززە ئەمڕۆ شەهید بوو.
کۆڕبەندی راگەیاندنی فەلەستین رایگەیاند، ڕۆژنامەنووس مەیسەر سەڵاح کە لە ئاژانسی هەواڵی قودس کار دەکات، شەهید بووە.
کۆڕبەندەکە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بێتوانایی ئەوانی لە پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی و دڵنیابوون لەوەی کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنە مرۆییەکان ئەرکی پیشەیی خۆیان جێبەجێ دەکەن، ئیدانەی کرد.
دوێنێ ڕۆژنامەنووس مەمدوح قونەیتا دوای ئەوەی لە حەوشەی نەخۆشخانەی باپتیستی باشووری شاری غەززە کرایە ئامانجی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەر شەهید بوو.
بەپێی داتا ڕاگەیەندراوەکان، لەگەڵ شەهیدبوونی "سەڵاح" لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بە دەستی سوپای داگیرکەر کوژراون بۆ ١٩٢ ڕۆژنامەنووس زیادی کردووە و ٣٩٦ ڕۆژنامەنووسیش بریندار بوون. لانیکەم ٤٠ ڕۆژنامەنووس کە ناویان ناسراوە بە دیل گیراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی مالیزیا بەهۆی هەڵسانی لافاو ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٣٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوو.
شەڕ لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەم دووبارە دەستی پێ کرد.
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی زیاتر لە ٢٠٠ شەهیدی فەلەستینی لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا ماون.