بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی زیاتر لە ٢٠٠ شەهیدی فەلەستینی لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا ماون.
حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان راگەیاند، هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە بەردەوامە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا دۆخی مرۆیی باکووری کەناری غەززە بەردەوامە لە تێکچوون.
ئەبو سافیە ئاماژەی بەوە کرد کە سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هێرشی کردووە سەر خانووی خانەوادەکانی ئەعرەج، بابا، عولیان و وەراش ئاغا و کۆمەڵکوژیێکی نوێ ئەنجام دایەوە و دوای هێرشەکە ٣ کەس بریندار بوونەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئەبو سافییە ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی ١٠٠ کەس لە ماڵی بنەماڵەی ئەعرەج دەژیان و تەنها کەسێک کە لە جلشۆری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان کار دەکات و لەو کاتەدا لە شوێنی کارەکەی بووە، لە هێرشەکە رزگاری بووە.
هەروەها باسی لەوە کرد، زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەو کەسانەی لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە، هێشتا لە ژێر داروپەردوودان و دەنگی ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە و داوای هاوکاری دەکەن، دڵتەزێنە.
ئەبو سافییە وتی، "کاتێک فەلەستینییەکان هەوڵی رزگارکردنی ئەوانەی لەژێر داروپەردوودا دەدەن، دیسانەوە لەلایەن فڕۆکە ئیسرائیلییەکانەوە دەکرێنە ئامانج. ئەمەش وا دەکات دەستڕاگەیشتن بەو ناوچانە نزیکە لە مەحاڵ بێت."
ئەبو سافیە بە ئاماژەدان بەوەی کە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان ڕووبەڕووی سەختییەکی گەورە بووەتەوە باسی لەوە کرد کە ڕێگە نادرێت کەرەستەی پزیشکی و دەرمان و کەرەستەی پێویست بچێتە ژوورەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی ئەل ئۆرۆ لە باشووری وڵاتی ئەکوادۆر ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە وڵاتی مالیزیا بەهۆی هەڵسانی لافاو ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٣٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوو.
شەڕ لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەم دووبارە دەستی پێ کرد.
ڕۆژنامەنووس مەیسەر سەڵاح بەهۆی ئەو برینانەی لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران لە باکووری کەناری غەززە ئەمڕۆ شەهید بوو.