شەڕ لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەم دووبارە دەستی پێ کرد.
لە سوریا دوای ٨ ساڵ بەیانی ڕۆژی شەممە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەستیان بە هێرش سەر هێزەکانی رژێم لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب کرد و شەڕەکە هێشتا بەردەوامە.
دوای کێشانەوەی هێزەکانی رژێمی سوریا لە حەلب کە دووەم شاری گەورەی سوریایە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بەشێکی گەورەی شارەکەیان کۆنترۆل کرد.
شاری حەلەب کە لە ٥٥ کیلۆمەتری شاری ئیدلبە تاوەکو ساڵی ٢٠١٦ کە لە لایەن هێزەکانی رژێمی سوریا کۆنترۆل کرا وەک قەڵای ئۆپۆزسیۆن دەناسرا.
سوپای میللی سوریا راگەیاند کە شارۆچکەی تەل ڕفعەت و گوندەکانی دەوروبەریان کۆنترۆل کردوون کە لە ژێر کۆنترۆلی پەکەکە/یەپەگەدا بوو.
فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا و رژێمی سوریا هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئیدلب و حەما ئەنجام دایەوە. گەلی ناوچەکە باسیان لەوە کرد کە هێرشەکە بۆ سەر نیشتەجێگایەک لە ناوەڕاستی ئیدلب ئەنجام دراوە کە نزیکەی ٤ ملیۆن کەس لە خێمەکانی کاتەیی لە ئیدلب دەژین.
هەروەها باس لەوە کرا کە رژێمی سوریا بۆ پاراستنی گوندەکانی حەماس هێزی زیاتر ناردووە بۆ ناوچەکە. سوپای رووسیا راگەیاند کە بۆ رێگری لە هێرشەکانی ئیدلب، حەما و حەلەب پشتگری لە رژێمی سوریا دەکەین.
ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەلمانیا و بەریتانیا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و بانگێشتی لایەنەکان کرد کە گرژییەکان کەم بکەن.
لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ شەڕی ناوخۆی دەستی پێ کرد و لە دوای ئاگربەستەکەی ساڵی ٢٠٢٠ شەڕەکە بە گشتی راوەستابوو.
گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن رژێمی سوریا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بە سوود وەرگرتنی لە شەڕەکەی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە ناوچەکە بەردەوامە هەوڵی کۆنترۆلکردنی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی ئۆپۆزسیۆن لە سنووری تورکیا دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی پاکستان ٢ هەفتەیە شەڕ لە نێوان هۆزەکان بەردەوامە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا زیاتر لە ١٣٠ کەس کوژراون و ١٨٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی چین ٨ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی ئەل ئۆرۆ لە باشووری وڵاتی ئەکوادۆر ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە وڵاتی مالیزیا بەهۆی هەڵسانی لافاو ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٣٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوو.