دەزگای بەرگری شارستانی لە شاری رەفەح لە باشووری کەناری غەززە بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و راگەیاند کە دۆخی شارەکە "کارەساتێکی ڕەهایە."
بەرگری شارستانی لە رەفەح دۆخی شارەکەی بە "کارەساتێکی ڕەها" وەسف کرد و داوای لە خەڵکی مەدەنی کرد بە هیچ هۆکارێکەوە نەچنە ناو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی رەفەح و رایگەیاند کە تیمەکان بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و بەهۆی هەڕەشە و تەقە و رێگرییەکانی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ناتوانن بچنە ئەو ناوچەیانە.
لە ڕاپۆرتی رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکاندا باس لەوە کراوە کە باندە ڕێکخراوەکان کە بە ئازادی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای داگیرکەر لە کەناری غەززە کاردەکەن، هاوکارییەکان تاڵان دەکەن.
بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن باندەکانی دزینی یارمەتییەکان لە غەززە ئەگەر "لە لایەن سوپای داگیرکەر نەپارێزرێنیش" سوود لە بێ وەڵامی وەردەگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٥٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ٥٣٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە دوورگەی جاوای ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە بەیت لاهیا لە باکووری غەززە فەلەستینییەکان ناچاری کۆچ دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر زیاتر لە ٤ هەزار کەس شەهید بوون.