لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەک لە ڕۆژئاوای وڵاتی هیندستان ٤ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە پارێزگای گوجارات لە ڕۆژئاوای وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەک ٤ کەس گیانیان لە دەست دا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، قوربانییەکان کرێکار بوون.
تەقینەوەکە لەناو کارگەی کۆمپانیای دیتۆکس هیندستان پرایڤێت لیمیتەد کە دەکەوێتە ناوچەی ئەنکلشوار لە قەزای بەروچ لە گوجارات روویداوە. کارگەکە لە بازرگانی چارەسەرکردن و فڕێدانی پاشماوەی پیشەسازیدا بوو.
مایور چاودا بەڕێوبەری ئاسایشی بەروچ راگەیاند، جگە لە ٤ کوژراوەکە زیانێکی گیانی دیکە نەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٥٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ٥٣٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە دوورگەی جاوای ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە بەیت لاهیا لە باکووری غەززە فەلەستینییەکان ناچاری کۆچ دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر زیاتر لە ٤ هەزار کەس شەهید بوون.