کۆمیسارێتی باڵای مافەکانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان OHCHR راگەیاند، لە ٤٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە زیندانی داگیرکەران ٤٧ فەلەستینی شەهید بوونەتەوە.
دەستنیشان کرا، سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە زیندانەکان فەلەستینییەکان بە شێوەیەکی سیستەماتیک ئەشکەنجە دەدات و لە ئەنجامی ئەشکەنجەکاندا لانیکەم ٤٧ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە بەیاننامەکەیOHCHR دا هاتووە کە دوو فەلەستینی تەمەن ٣١ و ٣٥ ساڵ لە زیندانە داگیرکەرەکاندا شەهید بوون، بەمەش ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە زیندانەکان یان بەناو ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا شەهید بوون بۆ ٤٧ کەس زیادی کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە سەرەتای هێرشەکانی بۆ سەر کەناری غەززە، هەزاران بە دیل گرتووە کە لە ناویان ئافرەت و منداڵ و کارمەندی پزیشکی هەن.
راگەیەندرا کە زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانە داگیرکەرەکاندا بە شێوەیەکی سیستماتیکی لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە ئەشکەنجە دەدرێن.
لە بەیاننامەکەی OHCHRدا باس لەوە کراوە کە شایەتحاڵی سەبارەت بە بەکارهێنانی بەربڵاوی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپ، لەوانەش توندوتیژی رەگەزی بەرامبەر بەو فەلەستینیانەی کە لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و کەرتی غەززە گیراون، هەبووە.
لە بەیاننامەکەدا داوای لێکۆڵینەوە لە کوژراوەکانی ناو زیندانەکان یان بەناو گرتنگەکان بکرێت و لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسان بکرێت، هەروەها داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی هەموو ئەو کەسانەی بۆ خۆشی دەستبەسەر کراون.
دەستەی کاروباری زیندانیانی فەلەستین لە غەززە، زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی بە "گۆڕی بەکۆمەڵ بۆ هەزاران زیندانی فەلەستینی" وەسف کرد کە تێیدا تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی و بارودۆخی "ترسناک و نامرۆڤانە" دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٥٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ٥٣٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە دوورگەی جاوای ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە بەیت لاهیا لە باکووری غەززە فەلەستینییەکان ناچاری کۆچ دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر زیاتر لە ٤ هەزار کەس شەهید بوون.