بزووتنەوەی حەماس ئیدانەی تیرۆرکردنی خلیل الرحمان حەقانی وەزیری پەنابەران و گەڕاوەکانی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان و چەند هاوڕێکەی لە ئەنجامی هێرشێک کرد.
بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، "بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی بۆمبی تیرۆری لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان دەکەین کە بووە هۆی کوژرانی خلیل الرحمان حەقانی وەزیری پەنابەرانی حکومەتی کاتەیی ئەفغانستان و چەند هاوڕێکەی."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، "رادەگینین کە لەگەڵ گەلی برای ئەفغانستان لە ناو هاودەنگیدایین و لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە حکومەتی کاتەیی و خانەوادەی قوربانییەکان رادەگینین و لە خودا داوای رەحم و مەغفیرەت بۆ قورباییەکان و سەبڕ و ئارامی بۆ خانەوادەکانیان و چارەسەری بەپەلە بۆ بریندارەکان دەکەین."
دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر وەزارەتی پەنابەران و گەڕاوەکانی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان وەزیر خلیل الرحمان حەقانی و چەند هاوڕێکەی شەهید بوبوون.
دەستنیشان کرا، کاتێک حەقانی لە مەسجیدی وەزارەتەکە نوێژی دەکرد تووشی هێرشەکە بووە و شەهید بووە.
میدیاکانی وڵات باس لەوە دەکەن کە هێرشەکە هێرشێکی خۆکوژی بووە.
بەرپرسانی ئیمارەت باسیان لەوە کرد کە هێرشەکە لە لایەن داعش ئەنجام دراوە و رێکخراوەکەش هێرشەکەی بە ئەستۆ گرت.
حەقانی بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە ناو بزووتنەوەی تالیبان بەشداری لە جیهاد کردبوو و دوای رزگارکردنی وڵات لە ژێر داگیرکەری بەشداری لە حکومەتی نوێ کردبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.