وەقفی یەتیمەکان بە بێ راوەستان بەردەوامە لە چالاکییەکانی هاوکاری بۆ کەمکردنەوەی کارەساتی مرۆیی لە غەززە.
وەقفی یەتیمەکان بە هەنگاونان بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییە بەپەلەییەکان لە غەززە، بەردەوامە لە بوون بە هیوا و ئومێد بۆ ئەو فەلەستینیانەی کە لە ژێر داگیرکاری و گەمارۆکەدا دەناڵێنن.
سەرەڕای ئەو بۆردومانە توندانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامن، وەقفی یەتیمەکان بە هەنگاونان بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییە بەپەلەییەکان لە غەززە، بەردەوامە لە بوون بە هیوا و ئومێد بۆ ئەو فەلەستینیانەی کە لە ژێر داگیرکاری و گەمارۆکەدا دەناڵێنن و ژەمە گەرمەکانی گەیاندە خەڵکی زیانلێکەوتوو لە ناوچەکە
بە مەبەستی کەمکردنەوەی کارەساتی مرۆیی لە غەززە، وەقفەکە یارمەتی ژەمە گەرمەکانی پێشکەش بەو خانەوادەیانە کرد کە لە چادرەکاندا دەمێنن.
ئەو یارمەتییانەی پێشکەش دەکرێن، وا دەکات خێزانە گەمارۆدراوەکانی غەززە لەم ڕۆژە سەختانەدا بڕێک فریاگوزاری بدۆزنەوە. فەلەستینییەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خێرخوازان و لایەنگرانی وەقفی یەتیمەکان دەربڕی بۆ هاوکاریکردنیان.
وەقفی یەتیمەکان رایگەیاند، تا قەیرانی مرۆیی لە ناوچەکەدا کۆتایی دێت، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی هاوکاری و پشتیوانی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر سوریا و دوو هێرشی ئاسمانی نوێی بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس پێشوازی لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە داوای ئاگربەست لە کەناری غەززە و پشتیوانی لە دەزگای فریاگوزاری و کاری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئونروا) دەکات.
قەناسبەدەستانی کەتائیبی قەسام لە کەمپی جیبالیا ٣ ئۆتۆمبێلی داگیرکەرەکان و ٢ سەربازی داگیرکەریان کردە ئامانج.
بولگاریا و ڕۆمانیا لە ڕێگەی وشکانییەوە بەشداربوون لە ناوچەی گەشتیاری بێ ڤیزەی شنگن لە یەکێتی ئەوروپا کرد.