لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ١٩٦ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەناری غەززە ئەحمەد لەوح کامیرامانی کەناری ئەلجەزیرە شەهید بوو.
بە پێی راگەیەندراوەکە، دوای شەهادەتی لەوح ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ١٩٦ کەس.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە بەرپسی کوژرانی لەوح وڵاتی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەلمانیا و فەڕەنسایە کە هاوکاری جینۆساید دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە ڕۆژنامەگەری لە جیهاندا کراوە کە فشار بخەنە سەر رژێمی داگیرکەر بۆ ئەوەی لە دادگا نێودەوڵەتییەکان سکاڵای یاسایی لەسەر ڕژێمی داگیرکەر لەسەر تاوانەکانی تۆمار بکرێت و تاوانی جینۆساید و کوشتن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی رابگرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی زریانی چیدۆ لە دوورگەی مایۆتی سەر بە ولاتی فەڕەنسا لە زەریای هیند ١٤ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشی چەکداری لە نزیکەی شاری دونکەرکوەی باکووری فەڕەنسا ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە وڵاتی نێجیریای کیشوەری ئەفریقا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی نەفەرهەڵگر لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا.