لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خانوویێک کە ئاوارە فەلەستینییەکان پەنایان بەوێ بردبوو ٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر خانوویێک لە ناوچەی مەشروع بەیت لاهیا ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشی سەر خانووی خانەوادەی بەتاح کە دەیان مەدەنی پەنایان بەوێ بردبوو ٨ مەدەنی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
شەهید و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان.
دەستنیشان کرا، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکە خانووکە ڕوخاوە و ئاگر دەرکەوتووە و بەهۆیەوە دۆخی تەندروستی هەنێک لە بریندارەکان سەختە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٤٥ هەزار و ٥٩ کەس شەهید بوون و ١٠٧ هەزار و ٤١ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی چالاکیێکی چەکداری بۆ سەر پاسێکی هەڵگری داگیرکەران لە شاری نابلوسی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو سەربازێکی داگیرکەر بریندار بوو.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، موجاهیدەکان لە ناوەڕاستی کەمپی جیبالیا لە باکووری کەناری غەززە بە تەقەمەنیێکی بەهێز خانوویێکی بە سەر ١١ سەربازی داگیرکەر ڕوخاند و کوشتیان و برینداریان کرد.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ئۆپڕاسیۆنە ئەمنییەکانی هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی فەلەستین لە کەمپی جەنین کە ماوەی ٨ ڕۆژە بەبێ پچڕان بەردەوامە، بە "تاوانێکی تەواو" وەسف کرد.
فەڕەنسای کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریا باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا داخستبوو دوای ١٢ ساڵ دووبارە ئاڵەکەی لە بارەگای باڵیۆزخانەکە هەڵکردەوە.