لە ئەنجامی چالاکیێکی چەکداری بۆ سەر پاسێکی هەڵگری داگیرکەران لە شاری نابلوسی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو سەربازێکی داگیرکەر بریندار بوو.
هێزەکانی داگیرکەر هێزی زیاتریان ناردە بۆ کەمپی پێشووی عەسکەر لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوس و هێرشی کردە خانووی مەدەنییەکان لە روجیب.
لە کاتی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر ناوچەکە گەنجانی خۆراگر پاس و ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکەرانیان بەردباران کرد.
هەنێک لە خۆڕاگرانیش لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوس بە چەک پاسێکی سەهیۆنییەکانی داگیرکەریان گولڵەباران کرد.
لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سەربازێکی داگیرکەر کە شۆفێری پاسەکە بوو بریندار بوون.
مانگی سوور راگەیاند کە لە ڕۆژئاوای شاری نابلوس سەربازەکانی داگیرکەر بە ئۆتۆمبێل لە گەنجێک داوە و بریندار بووە.
هەروەها لە ناوچەکانی ئەبو دیسی قودس، کەمپی عەسکەر، بەیت فوریق، شاری نالبوس، ناوچەی حەدەری بەیت لەحم لە نێوان گەنجان و هێزەکانی داگیرکەر شەڕ رووی داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز لە شاری قودسی داگیرکراو.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی ماریلەندی وڵاتی ئەمریکا کەسێک کوژرا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
کاروانی ئومێد دەستی کرد بە گەیاندنی دەیان هەزار پێڵاوی بەرهەم هێنراو لە کارگەی پێڵاو کە لە ناوچەیەکی نزیک لە دەروازەی سنووری ڕەفەح لە میسر دامەزرا، بۆ گەلی ستەملێکراوی غەززە.