لە ئەنجامی هێرشێکی گروپە چەکدارەکان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوای پاکستان لانیکەم ١٦ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ٨ سەربازیش بریندار بوون.
سەرچاوەکانی ناوچەکە بە مەرجی ئەوەی ناویان نەهێنرێت بە ماڵپەڕی شینهۆیان راگەیاندووە، هێرشەکە نزیکەی کاتژمێر ٠٢.٣٠ بە کاتی ناوخۆ لە ناوچەی وەزیرستانی باشووری پارێزگاکە دەستیپێکردووە.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٦ سەرباز گیانیان لە دەست داوە و ٨ سەربازیش بریندار بوون.
تاوەکو ئێستا ناسنامەی ١٢ قوربانی دەستنیشان کراوە و هێشتا ناسنامەی ٤ کەس دیار نییە.
راگەیەندرا کە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی بە خێرایی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی مەشقی سەربازانی سنووری یەکەکانی نیمچە سەربازی.
سوپای پاکستان تا ئێستا سەبارەت بە رووداوەکە هیچ لێدوانێکی فەرمی نەداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.