شاندەکانی پێکهاتوو لە سەرکردەکانی حەماس، جیهادی ئیسلامی و بەرەی رزگاریخوازی گەلی فەلەستین لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆبوونەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا لە قاهیرە، شاندەکان باسیان لە گۆڕاوە ناوچەییەکان کردووە، هەروەها ڕەوتی شەڕی غەززە، پێشهاتەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ناوبژیوانان سەبارەت بە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان.
حەماس رایگەیاند کە پێشهاتەکان سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاگربەست لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کران و جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لە هەموو کاتێک نزیکترە ئەگەر داگیرکاری واز لە ڕەخساندنی هەلومەرجی نوێ بهێنێت.
ڕێبەرانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە جەختیان لە ئیرادە و سەبر و خۆڕاگری گەلی فەلەستین لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا کردەوە، هەروەها ستایشی بەرخۆدان و ئۆپەراسیۆنەکان کرد کە ڕۆژانە زیان بە داگیرکارییەکان دەگەیەنن.
شاندەکان باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی پڕۆژەی ئەنجومەنی پشتیوانی کۆمەڵگا بۆ بەڕێوەبردنی کەناری غەززە کرد و پێزانینی خۆیان بۆ هەوڵەکانی میسر بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە و گرنگی گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنەکە و راگەیاندنی بە زووترین کات دەربڕی.
بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە سێ گرووپەکە لەسەر درێژەدان بە هەماهەنگی و ڕاوێژ لەسەر هەموو پێشهاتەکان سەبارەت بە دەستدرێژی و دانوستانەکانی ئاگربەستی سەهیۆنییەکان رێککەوتوون و هەروەها رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بەم زووانە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان سەبارەت بە دروستکردنی ئەنجومەنی پشتیوانی کۆمەڵگا بۆ بەڕێوەبردنی کەناری غەززە لە دوای شەڕەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە مۆزەمبیق ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانی چیدۆوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٩٤ کەس بەرزبووەوە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە کەمپی یەرموک لە وڵاتی سوریا هاوکاری بە سەر ژمارەیەکی زۆر خانەوادە دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٢٥٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٦٢٧ کەسیش بریندار بوون.
لە پارێزگای موغلای وڵاتی تورکیا لە ئەنجامی تێکشکانی هەلیکۆپتێرێکی وەزارەتی تەندروستی لە نەخۆشخانە ٤ کەس گیانیان لە دەست دا.