وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە کەمپی یەرموک لە وڵاتی سوریا هاوکاری بە سەر ژمارەیەکی زۆر خانەوادە دابەش کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد کە نزیکەی هەفتەیەکە لە وڵاتی سوریا و لە پارێزگاکانی ئیدلب، حەما، حومس، حەلەب و دیمەشق هاوکاری خۆراک، خواردن، گۆشت، سووتەمەنی و نان دابەش کردبوو، ئەم جار لە کەمپی یەرموک کە بە پەنابەرانی فەلەستینی ناسراوە هاوکاری پارەیی بە سەر ژمارەیەکی زۆر خانەوادە دابەش کرد.
ئەردال ئەلیبویوک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "چالاکییەکانمان لە سوریا بەردەوامن. ئێستا لە کەمپی یەرموک لە دیمەشقی پایتەختین. تاوەکو ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ٣٠٠ هەزار فەلەستینی لێرە دەژیان. دواتر بەهۆی هێرشەکانی رژێمی ئەسەد ژمارەی پەنابەران لێرە گەشتە ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس. نزیکەی نیوە کەمپە بە گشتی ڕوخاوە. ئێستا ژمارەیەکی زۆر کەس لێرەن. بەڵام لێرە نە ئاو، نە رێگا نەش کارەبا هەیە. هاوکاری پارەییمان بە سەر ئەو کەسانەی هەوڵی گوزەرانی لێرە دەدەن دابەش کرد."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
ئۆفیسی راگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە کەناریی غەززە رایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی دانیشتووی غەززە و ناوچەکانی باکوور پێویستی بەپەلەیان بە ١٣٥ هەزار خێمە و کۆنتێنەر هەیە.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێک کە لە لایەن منداڵەکان دۆزرابوو منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.