کەتایبی قەسام گرتەڤیدیۆیێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سەرکردە شەهیدەکانی حەماس بۆ یەکەمجار لە کاتی پشکنینەکەدا پێکەوە دەردەکەون.
کەتایبی قەسام کە لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماسە، ڤیدیۆیەکی نوێی بە بەڵگەی دیداری مێژوویی سەرکردە شەهیدەکان ئیسماعیل هەنییە، ساڵح ئەلعاروری و یەحیا ئەلسینوار بڵاوکردەوە کە لە ناوەندێکی سەربازی پشکینین دەکەن.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت ئەو سێ سەرکردەیە دامەزراوەی بەرهەمهێنانی سەربازی کەتائیبی قەسام دەپشکنن و لەگەڵ بەرپرسانی بەرهەمهێنان کۆدەبنەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، یەحیا سینوار، فەرماندەی شەهیدی سەرکردە جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەولەویەتی ئێمە لە کەناری غەززە ئامادەکردن و تەواوکردنی پلانی رزگارکردنە."
فەرماندە ئەلعاروری لە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەر بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان شەهید بوو. ئیسماعیل هەنیە لە ٣١ی تەمووز لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری رژێمی داگیرکەر لە تارانی پایتەختی ئێران شەهید بوو. یەحیا سینوار لە ١٦ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی شەڕی راستەخۆی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەر لە شاری رەفەحی کەناری غەززە شەهید بوو.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەموچاوی بەشێک لە فەرماندە شەهیدەکانی قاسام دیارە و سیمای ڕووخساری هەندێکی دیکەش شاراوەتەوە.
لەگەڵ ئەم ڤیدیۆیەی کە لەلایەن کەتائیبی قەسامەوە بڵاوکراوەتەوە؛ راگەیەندراوە کە جەخت لەسەر میراتی سەرکردە شەهیدەکان و ڕۆڵی ئەوان لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی بەرخۆدان دەکاتەوە، پەیامیش دەدات کە بەرخۆدان بەپێی پلانەکانی بۆ گەیشتن بە "رزگاری" بەردەوامە لە کارکردن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە مۆزەمبیق ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانی چیدۆوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٩٤ کەس بەرزبووەوە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە کەمپی یەرموک لە وڵاتی سوریا هاوکاری بە سەر ژمارەیەکی زۆر خانەوادە دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٢٥٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٦٢٧ کەسیش بریندار بوون.
لە پارێزگای موغلای وڵاتی تورکیا لە ئەنجامی تێکشکانی هەلیکۆپتێرێکی وەزارەتی تەندروستی لە نەخۆشخانە ٤ کەس گیانیان لە دەست دا.