لە مۆزەمبیق ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانی چیدۆوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٩٤ کەس بەرزبووەوە.
بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی نیشتمانی بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەی مەترسی کارەساتەکان، لە مۆزەمبیق ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریانی چیدۆ بۆ ٩٤ کەس بەرزبووەوە.
با و بارانبارینی هێزی زریان کە لە نێوان ١٥-١٩ی کانوونی یەکەمدا مۆزەمبیقی گرتەوە، بووە هۆی وێرانکردنی زیاتر لە ١١٠ هەزار خانوو. پێشتریش راگەیەندرابوو کە لە پارێزگاکانی کابۆ دێلگادۆ، نیاسا، نامپولا، تێتێ و سۆفالا زیاتر لە ٥٠٠ بریندار و ٣٢٩ هەزار ئاوارە هەن.
زریانەکە لە ڕۆژانی ٧-٨ی کانوونی یەکەم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی زەریای هیندی سەریهەڵدا. لەوێشەوە دەستی کرد بە جووڵە بەرەو ڕۆژئاوا بەرەو کەنارەکانی ئەفریقا. یەکەم شوێنکە بەر زریانەکە کەوت دورگەی مایۆتە (خاکی دەرەوەی فەرەنسا لە زەریای هیندی) بوو، کە هێشتا ژمارەی مردووان بە تەواوی دیاری نەکراوە. ٢٣ی کانوونی یەکەم وەک ڕۆژی ماتەمینی لە دوورگەکەدا ناسێندرا.
زریانەکە لە مۆزەمبیقەوە بەرەو ڕۆژئاوا ڕۆیشت و کاریگەری لەسەر زیمبابۆی و مالاوی هەبوو. لە مالاوی "چیدۆ" بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٣ کەس و چەندین باڵەخانە وێران بوون و ٤٥ هەزار خەڵکی مالاوی بێ ماڵ و حاڵ بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تیدرۆس ئەدهانۆم غەبریسوس، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ژیانی نەخۆشانی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە لە مەترسیدایە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە کەمپی یەرموک لە وڵاتی سوریا هاوکاری بە سەر ژمارەیەکی زۆر خانەوادە دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٢٥٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٦٢٧ کەسیش بریندار بوون.