کەتائیبی عیزالدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس)، گرتە ڤیدیۆییەکانی کەمینێک لە دژی سەربازانی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی بەیت لاهیا لە باکووری کەناری غەززە بڵاو دەکات.
کەتائیبی عیزالدین ئەلقەسام لە بەیاننامەیەک راگەیاند، "بە ئیزن و یارمەتی خوای گەورە سەربازانی سەهیۆنی ڕاکێشران بۆ ناو کەمینێکی پێشوەختە ئامادەکراو و داگیرکەران کوژران و بریندار کران."
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەبینرێت کە تەقەمەنی دەستی لە ناوچەی کەمین دانراون، یەکێک لە بەکرێگیراوانی داگیرکەر ناوچەکەی پشکنیوە، هەروەها فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جۆری کوادکۆپتەر پشکنینی کەمینێک هەیە یان نا، دواتر سەربازە داگیرکەرەکان دەستیان کردووە بە چوونە ژوورەوە ناوچەی کەمینەکە.
کەتائیبی قەسام بە ئاماژەدان بەوەی کە داگیرکەران راستییەکانی زیانەکانیان شاردووەتەوە و باسی لەوە کرد کە هەموو وردەکارییەکانی کەمینەکە بە هۆکاری ئەمنی بڵاونەکراوەتەوە.
داگیرکەران رایانگەیاند کە دوێنێ لە تێکهەڵچوون لەگەڵ بەرخۆدانی فەلەستین لە باکووری کەناری غەززە ئەفسەرێک و دوو سەرباز مردوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەر بۆ سەر کەمپی تولکەرمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لە شاری تولکەرەمی کەرتی ڕۆژئاوا ٢ موجاهید شەهید بوون.
محەمەد عەلی ئەلحووسی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی باڵای یەمەن ئاماژەی بە بەجێهشتنی کەشتییەکانی فڕۆکەهەڵگری USS Eisenhower و USS Rooseveltـی ئەمریکا کرد و هۆشداری بە ئەمریکا دایەوە.