لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەر بۆ سەر کەمپی تولکەرمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەر دوێنی بۆ سێیەم جار هێرشی کردە سەر کەمپی تولکەرم لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا موهەمین ئەحرەس، جومعە سەلیم، عیمران هارون، قوسەی عوکاشە شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر ناوچەیەکی دیکەی کەمپی تولکەرم ئەنجام درا. بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ ئافرەت شەهید بوون و ٣ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، شەهیدەکان حەولە عەلی عبدالله عەبدوه تەمەن ٥٣ ساڵە و بەرا خالد حوسێن عەلی تەمەن ١٨ ساڵە بوون.
داگیرکران چەندین هێرشی دیکەیان بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لە شاری تولکەرەمی کەرتی ڕۆژئاوا ٢ موجاهید شەهید بوون.
محەمەد عەلی ئەلحووسی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی باڵای یەمەن ئاماژەی بە بەجێهشتنی کەشتییەکانی فڕۆکەهەڵگری USS Eisenhower و USS Rooseveltـی ئەمریکا کرد و هۆشداری بە ئەمریکا دایەوە.
کەتائیبی عیزالدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس)، گرتە ڤیدیۆییەکانی کەمینێک لە دژی سەربازانی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی بەیت لاهیا لە باکووری کەناری غەززە بڵاو دەکات.