لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەر بۆ سەر کەمپی تولکەرمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ٨ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەر دوێنی بۆ سێیەم جار هێرشی کردە سەر کەمپی تولکەرم لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا موهەمین ئەحرەس، جومعە سەلیم، عیمران هارون، قوسەی عوکاشە شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر ناوچەیەکی دیکەی کەمپی تولکەرم ئەنجام درا. بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ ئافرەت شەهید بوون و ٣ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، شەهیدەکان حەولە عەلی عبدالله عەبدوه تەمەن ٥٣ ساڵە و بەرا خالد حوسێن عەلی تەمەن ١٨ ساڵە بوون.
داگیرکران چەندین هێرشی دیکەیان بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس کە بووە هۆی وێرانییێکی گەورە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوا و دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان و لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٧٠ فەلەستینی دیکە دەستبەسەر کران.
دوای کۆتایی هاتنی رێککەوتنی هاوکاری لە نێوان فەڕەنسا و چاد، سەربازە فەڕەنسییەکان بنکەی سەربازی ئابەچەیان چۆڵکرد.
سوپای سوودان دوێنێ دوای کۆنترۆلکردنی شاری واد مەدەنی ناوەندی ویلایەتی جەزیرە دەستی بە کۆنترۆلکردنی شاری تەمبوولی ویلایەتەکە کرد.