بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس کە بووە هۆی وێرانییێکی گەورە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی راگەیەندراوی پزیشکی دادی لۆس ئەنجلس، ٨ کەس لە پالیسادێس و ١٦ کەسیش لە ئیاتۆن مردوون.
ئاگرەکەی ناوچەی پالیسادێس کە گەورترین ئاگرەکە شارەکە لە ڕۆژی سێشەممەوە بووە هۆی سووتانی نزیکەی ٢٣ هەزار ٧٠٠ دۆنم (نزیکەی ٩٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە) و سووتانی زیاتر لە ٥ هەزار و ٣٠٠ خانوو. تیمەکان تەنها توانیانە لە سەدا ١١ی ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن.
ئاگرەکەی ناوچەی ئیاتۆن لە نزیکەی ناوچەکانی ئالتاندەنا و پاسادێنا زیاتر لە ١٤ هەزار و ١٠٠ دۆنم (نزیکەی ٥٧.١ کیلۆمەتری چوارگۆشە) سووتاوە و تاوەکو ئێستا تەنها نزیکەی لە سەدا ٢٧ ئاگرەکە کۆنترۆل کراوە.
لە ڕۆژی یەکشەممەوە بە کۆی گشتی زیاتر لە ١٢ هەزار و ٣٠٠ خانوو ڕوخاون و زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس چۆڵکراون.
تیمەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانی کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە و پێدەچێت تاوەکو شەوی چوارشەممە ئاگرەکە توندتر بێت. ئەم رەوشەی هەوڵەکانی کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە دژوار دەکات.
ئەنتۆنی مارۆن، بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلس رایگەیاند، ئەو بایانە لەگەڵ شێداری کەم و ڕووەکی زۆر وشک، مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی لۆس ئەنجلس بەرز دەکاتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی حەنیفە میرغەنیەڤای ئۆزبەکستانی کە بە بێ هیچ تاوانێک دەستبەسەر کرا و دوای ئازاد کردن گواسترایەوە بۆ ناوەندی گەڕاندنەوەی پەنابەران.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی سوریا سەردانی تورکیا دەکات.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی حەماس لە دانوستانەکانی ئاگربەست داوای کردووە تەرمی شەهید یەحیای سینوار لە ئەنجامی رێککەوتن رادەست بکرێت بەڵام رژێمی داگیرکەر رەتیکردووە.