سیخوڕەکانی سی،ئای،ئەی و مۆساد کە لە یەمەن خەریکی چالاکی سیخوڕی بوون، دەستبەسەر کران.
تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرەی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن رایگەیاند کە زۆرێک لە سیخوڕەکان کە لەلایەن سیخوڕی داواکراو حەمید حسێن فەیید مەجلیەوە راسپێردرابوون دەستبەسەر کران.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مۆساد و سی،ئای،ئەی ئەرکی جۆراوجۆری وەک "کۆکردنەوە و چاودێریکردنی زانیاری لەبارەی شارەزایان کە دوژمنی سەهیۆنییان کردۆتە ئامانج، تاقیگە، سەکۆ، مووشەکهەڵگر و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان هەروەها شوێنی هێزی دەریایی، بارەگا و کۆگاکانی چەک بەو کەسانە سەپاردبوو."
ئاماژە بەوە کرا کە ئەرکی ئەم سیخوڕانە هەروەها "کۆکردنەوە و چاودێریکردنی زانیاری بووە سەبارەت بە شوێنی عەبدولمەلیک حوسی سەرۆکی انصارالله و هەندێک بەرپرسی سیاسی، سەربازی، ئەمنی و ئەوانەی دژایەتی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن."
رژێمی سەهیۆنی و ئەمریکا تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بەم بابەتە بڵاو نەداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری سۆماڵی لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا دوو ئەندامی ئەلشەباب گیانیان لە دەست دا.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، دوای ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر تەلئەبیب ملیۆنان داگیرکەر بەرەو پەناگاکان هەڵاتن.
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و ٣ هێرش بۆ سەر بەرزاییەکانی قوسایە لە دەشتی بیقاعەی لوبنان ئەنجام دایەوە.
حیزام ئەسعەد ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، بە پێداگری وڵامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر دەدەن.