سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.
راگەیەندرا کە لە ئەنجامی بۆردومانکردنی خانوویەک سەر بە بنەماڵەی دەلول لە ناوچەی زەیتوون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە زیاتر لە ٤٠ کەس لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، بەڵام تا ئێستا ئەو کەسانە هێشتا رزگار نەکراون.
سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند کە ٥ ئەندامی بنەماڵەی دەرلول شەهید بوون و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٩٤٠ کەسیش بریندار بوون.
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.