٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵەکانی وەفا، بە پشتبەستن بە سەرچاوە پزیشکییەکان، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٣ منداڵی ساوا بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
راگەیەندرا کە ئەو ٣ کۆرپەی کە گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لە نێوان ٤ بۆ ٢١ ڕۆژدایە، هەروەها نائاسایشی خۆراک لەنێو دایکاندا بووەتە هۆی تووشبوون بە حاڵەتی نوێی نەخۆشی لە منداڵاندا.
راگەیەندراوە کە دوا کۆرپە کە بەهۆی سەرما گیانی لەدەستداوە، منداڵێکی ساوا بووە کە لە چادرەکەدا ماوەتەوە کە ئاوارەکان تێیدا ماونەتەوە لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژئاوای شاری خان یونس لە باشووری کەناری غەززە.
هەینی رابردوو، منداڵێکی دیکەی کچ بەهۆی سەرما لەناو چادرێکدا لە شاری مەواسی گیانی لەدەستدابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٤٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٣٨ کەسیش بریندار بوون.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی "فەلەستین ٢" ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازیی شایستەیان لە دژی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە ناوچەی داگیرکراوی یافا و تەلئەبیب ئەنجام دراوە.
لە باشووری سۆماڵی لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا دوو ئەندامی ئەلشەباب گیانیان لە دەست دا.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، دوای ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر تەلئەبیب ملیۆنان داگیرکەر بەرەو پەناگاکان هەڵاتن.