سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢ باڵەخانە و دەوروبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوانی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦٥ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەناری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشی بۆمبی داگیرکەران بۆ سەر دەوروبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە ٥٠ کەس شەهید بوون کە ٥یان کارمەندی تەندروستی و تێکنیکی بوون.
حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان باسی لەوە کرد، جگە لە مەدەنییەکان پزیشکێکی منداڵان، دوو کارمەندی تەندروستی، کارمەندێکی تێکنیکی و کارمەندێکی تاقیگە شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەی بنەماڵەی هەتهەت لە گەڕەکی شێخ رضوان لە باکووری کەناری غەززە لانیکەم ١٣ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. باس لەوە دەکرێت کە ٤٠ کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی خانووی بنەماڵەی ئەسلیم لە گەڕەکی سەبرا لە باشووری غەززە ٢ کەس شەهید بوون و ٢٠ کەسیش بریندار بوون. هێشتا ٧ کەس لە ژێر باڵەخانەڕووخاوەکەدا گیریان خواردووە.
مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی شەهیدەکان هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٤٨٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٩٠ کەسیش بریندار بوون.
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، رژێمی داگیرکەر تاوەکو ئێستا ئاگربەستی تەواو قبول نەکردووە و نایەوێت لە کەناری غەززە بکشێتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوای ڕوخاندن و سوتاندنی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەی ڕفاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٥ ئەسیری غەززەیی کە کاتی هێرشی زەوینی دەستبەسەرکردبوو ئازاد کرد.