کەتائیبی قەسام راگەیاند موجاهیدەکان بە ئۆپڕاسیۆنە سەرکەوتووەکانی ناوچە جیاجیاکانی کەناری غەززە چەندین سەربازی داگیرکەریان کوشت و بریندار کرد.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیەندراوێک لەبارەی ئەو ئۆپڕاسیۆنانەی کە لە دژی هێزەکانی داگیرکەر و ئۆتۆمبێلەکانیان لە کەناری غەززە ئەنجامیان داوە بڵاو کردەوە.
کەتائیبی قەسام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام راگەیاند، "موجاهیدەکانمان؛ توانی هێزی پیادەی سەهیۆنی کە لە ٧ سەرباز پێکهاتبوو لە کەمپی جیبالیا لە باکووری کەناری غەززە بکوژێت و بریندار بکات.
کەتائیبی قەسام لە نزیک مزگەوتی عەلی لە باشووری گەڕەکی زەیتون سەر بە شاری غەززە بە تەقەمەنییەکی سەرسوڕهێنەر تانکی مەرکاوای سەهیۆنییان کردە ئامانج.
موجاهیدە قەسامییەکان توانی لە مەودای سفرەوە لە نزیک مزگەوتی عەلی لە باشووری گەڕەکی زەیتون لە شاری غەززە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی پیادەی سەهیۆنی بکات و بیانکوژن و بریندار بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٤٨٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٩٠ کەسیش بریندار بوون.
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، رژێمی داگیرکەر تاوەکو ئێستا ئاگربەستی تەواو قبول نەکردووە و نایەوێت لە کەناری غەززە بکشێتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوای ڕوخاندن و سوتاندنی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەی ڕفاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٥ ئەسیری غەززەیی کە کاتی هێرشی زەوینی دەستبەسەرکردبوو ئازاد کرد.