رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و ٣ هێرش بۆ سەر بەرزاییەکانی قوسایە لە دەشتی بیقاعەی لوبنان ئەنجام دایەوە.
سوپای لوبنان راگەیاند، سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەست و بەردەوامە لە هێرش سەر سەروەری لوبنان و هاوڵاتیان و لەناوبردنی گوند و شارۆچکەکانی باشوور.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، دوێنێ سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر قەنتەرە، ئادشیت قوسەیر و وادی حوجەیر.
هەروەها سوپای داگیرکەر لە ناوچەی نێوان وادی حوجەر و سەلوقی بەربەست دانا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٤٨٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٩٠ کەسیش بریندار بوون.
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، رژێمی داگیرکەر تاوەکو ئێستا ئاگربەستی تەواو قبول نەکردووە و نایەوێت لە کەناری غەززە بکشێتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوای ڕوخاندن و سوتاندنی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەی ڕفاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٥ ئەسیری غەززەیی کە کاتی هێرشی زەوینی دەستبەسەرکردبوو ئازاد کرد.