بریکس راگەیاند کە وڵاتانی بێلاڕووس، بۆلیڤیا، کوبا، ئەندەنوسیا، کازاخستان، مالیزیا، تایلەند، ئۆگاندا و ئۆزبەکستان دەبنە ئەندامی بریکس.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا بیلاڕووس، بۆلیڤیا، کوبا، ئەندەنوسیا، کازاخستان، مالیزیا، تایلەند، ئۆگاندا و ئۆزبەکستان بەشداری لە بریکس دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە لووتکەی بریکس کە لە کازانی پایتەختی تاتارستانی رووسیا بەڕێوەچوو، رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی پێگەی دەوڵەتی هاوبەش لە یەکێتییەکەدا کراوە.
راپۆرت کرا کە جگە لە ٩ وڵات، بانگهێشتنامە بۆ چوار وڵاتی دیکە نێردراوە بۆ بەشداریکردن بە هەمان پێگە.
راگەیەندرا کە بەرازیل، سەرۆکی خولی بریکس ٢٠٢٥، ئەو راگەیاندنە پەیوەندیدارە دەدات ئەگەر چوار وڵاتەکە قبوڵ بکەن، و وتی، "پلانمان هەیە هاوکارییەکی نزیک لەگەڵ وڵاتانی هاوبەش دابمەزرێنین بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن بە هەمان شێوەی کاریگەر بەشداری هاوکارییەکان لە یەکێتییەکەدا بکەن."
بریکس بۆ هاوکاری ئابووری و کولتووری بە سەرکردایەتی بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین و ئەفریقای باشوور دامەزراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵدا هەریەک لە وڵاتانی میسر، ئەسیوپیا، ئێران، سعودیە و ئیمارات بوونەتە ئەندامی بریکس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٥٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٩ هەزار و ٥٧١ کەسیش بریندار بوون.
هەواڵگری سوریا راگەیاند کە رێگری لە هێرشێکی بۆمبی داعش بۆ سەر مەزارگەی سەیدە زەینەب لە دیمەشق کراوە.
گورپریت گۆگی پەڕلەمانتاری ویلایەتی پەنجاب بە چەکەکەی بە هەڵەیی تەقەی لە خۆی کرد و گیانی لەدەستدا.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە هەزاران تەقەمەنی کە لە لایەن رژێمی داگیرکەر ئاراستەی سەر غەززە کراون بەڵام نەتەقانەوە لە لایەن خۆڕاگران بەکار هێنراون.