رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززەی ڕوخاند و کارمەندانی تەندروستی و بریندارەکانی گواستنەوە شوێنێکی نادیار.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، "سوپای داگیرکەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە غەززەی ڕوخاند و سووتاند و لە کار خستەوە. سەدان کارمەندی تەندروستی و بریندار و ئەو کەسانەی لەگەڵیان بوو بردەوە شوێنێکی نادیار و بەردەوامە لە ئەنجامدانەوەی تاوان لە دژی سیستەمی تەندروستی."
داگیرکەران نەخۆشخانەکەیان بە رۆبۆتەکانی هەڵگری تەقەمەنی ڕوخاند و دواتر بەشێکی گەورەی باڵەخانەکەی بۆمبباران کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ کارمەندی تەندروستی شەهید بوون، ١٨٠ کارمەندی تەندروستی و ٧٥ بریندار و نەخۆش و هاوڕێی نەخۆشیان بەزۆر دەستبەسەر کرد.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە بەزۆر جڵوبەرگی فەلەستینییەکان دەرێنراوە و بردراون شوێنێکی نادیار و جەخت لەوە کرا کە حکومەتی ئەمریکا و بەریتانیا، ئەلمانیا و فەڕەنسا و ڵاتانی دیکەی کە پشتگری لەوان دەکەن هاوبەشی ئەم تاوانەن کە بەشێکە لە جینۆساید لە دژی گەلی فەلەستین.
لە راگەیەندراوکە بانگێشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی تەندروستی کرا کە واز لە بێدەنگی بهێنن و لە دژی دۆخەکە دەستبەکار بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٤٨٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٩٠ کەسیش بریندار بوون.
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، رژێمی داگیرکەر تاوەکو ئێستا ئاگربەستی تەواو قبول نەکردووە و نایەوێت لە کەناری غەززە بکشێتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوای ڕوخاندن و سوتاندنی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەی ڕفاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٥ ئەسیری غەززەیی کە کاتی هێرشی زەوینی دەستبەسەرکردبوو ئازاد کرد.