وەقفی یەتیمەکان بۆ هاوکاری تەندروستی لە کەناری غەززە تیمێکی تەندروستی ناردبوو غەززە و تیمەکە دەستبەکار بوو.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە ناوەندەکەی لە دیاربەکر بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا وەقفەکە تیمی پزیشکی ناردە کەناری غەززەی کە لە ژێر هێرشەکانی توندی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدایە.
هەروەها تیمەکان وێنەیان لەو ناوچەیانە لە غەززە گرتووە کە وێرانکارییەکی زۆریان تێدا رووی داوە وتەرمی شەهیدەکان و ئەو خەم و پەژارەیان تۆمار کردووە کە کەسوکاریان هەستیان پێکردووە.
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی دکتۆر عومەر فاروق ئایدۆغان پزیشکی تیمەکەی وەقفی یەتیمەکان لە لێدوانەکەیدا لە خان یونسەوە رایگەیاندووە، دۆخی گشتی غەززە مەترسیدارە.
ئایدۆغان وتی، "برسێتی هەیە، دەستڕاگەیشتن بە خواردن سنووردارە، شاری چادر دانراون، بەڵام سووتەمەنی و کارەبا و ئینتەرنێت نییە، هەوڵی کوشتنی گەلێک دەدەن بە برسێتی. داوا لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت تورکیا دەکەم، بۆ ئەوەی هەستیار بن لەبارەی غەززە. منداڵان بە پێی ڕووت دەڕۆن، ژنان لە دۆخێکی سەختدان."
وەقفی یەتیمەکان رایگەیاند کە ئەو تیمەی کە باسی لێوە دەکرێت بەرەو هەزاران کەس بەڕێکەوتوون کە چاوەڕێی نەشتەرگەری و چارەسەرن لە غەززە، هەروەها داوای لە خێرخوازان کردووە هاوکاری غەززە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٤٨٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٩٠ کەسیش بریندار بوون.
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، رژێمی داگیرکەر تاوەکو ئێستا ئاگربەستی تەواو قبول نەکردووە و نایەوێت لە کەناری غەززە بکشێتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوای ڕوخاندن و سوتاندنی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەی ڕفاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٥ ئەسیری غەززەیی کە کاتی هێرشی زەوینی دەستبەسەرکردبوو ئازاد کرد.