سەدان خێمە کە ئاوارەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری غەززە پەنایان گرتبوو، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆوە پڕبوون لە ئاو.
هاتنی ئاوی باران بۆ ناو چادرەکان بارودۆخی فەلەستینییەکانی زیاتر خراپتر کرد کە ژێر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن.
فەلەستینیەکان کە بەهۆی بۆردومانەکانەوە ماڵەکانیان جێهێشتووە و لە خێمە پەنایان بردووە، بەهۆی ئەو بارانەی کە ماوەی دوو ڕۆژە دەباری و بای بەهێز کە خێمەکانی هەڵکێشاوە، لە کەشوهەوای سارددا لە دۆخێکی سەختدا هەوڵی ژیان دەدەن.
فەلەستینییەکان، کە ناچاربوون لە خێمەی کاتیدا بژین، بەتایبەتی لە ناوچەی دەیر بەلاح و مەواسی خان یونس، بەهۆی ئاوی باران و بای بەهێز کە خێمەکانیان پڕکردبوو، شەوێکی زۆر سەختیان بەسەر برد.
هاوکات رێکخراوی بەرگری شارستانی لە غەززە رایگەیاندووە کە سەدان پەیامیان لە ئاوارەکانەوە پێگەیشتووە کە باس لەوە دەکەن کە چادرەکانیان پڕ بووە لە ئاو و داوای رزگارکردنی منداڵەکانیان دەکەن.
رێکخراوی بەرگری شارستانی رایگەیاندووە کە تیمەکانیان ناتوانن هیچی تر بکەن جگە لە گواستنەوەی ئەو کەسانەی کە چادرەکانیان پڕ بووە لە ئاوی باران یان ماڵەکانیان زیانیان بەرکەوتووە، بۆ شوێنەکانی تر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.