دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێدی باتمان بەهۆی دەستپێکردنی مانگی رەجەب بە گشتی خێرخوازەکان هاوکاری خۆراک و گۆشتی سوور بە سەر ١٩٣ خانەوادەی دابەش کرد.
نورالدین تەیمور سەرۆکی دەزگای کاروانی ئومێدی باتمان سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە بە پشتگری خێرخوازەکان بەهۆی دەستپێکردنی مانگی رەجەب هاوکاری خۆراک و گۆشتی سووریان بە سەر ١٩٣ خانەوادەی هەژار دابەش کردوون.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە دەزگاکەیان تەنها لە باتمان چالاکییەکانی بەڕێوە نابات و هەروەها هاوکاری دەنێرن ناوچەکانی دیکەی جیهان وەک غەززە.
"لەم مانگانەدا هاوکارییەکانمان زیاتر بکەین"
تەیمور وتی، "ئەمڕۆ بە ناوبژوانی خێرخوازەکان بۆ ١٩٣ خانەوادە بووینە بە ئومێد. خودا لە خێرخوازەکان رازی بێت، خێریان بنووسێت. ئەمڕۆ یەکی مانگی رەجەبە کە موژدەی هاتنی رەمەزان دەدات. لەم مانگانەدا هاوکارییەکانمان زیاتر بکەین. بە تایبەت غەززە لە بیر نەکەین. غەززەی لە هاوکارییەکانمان بێ بەش نەکەین. ئێمەش وەک کاروانی ئومێد بەردەوام دەبین لە هاوکارییەکانمان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.